ده‌رزییه‌ك ژیان به به‌ری دڵدا ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی ئه‌مریكا رۆشنایی خسته‌سه‌ر ده‌رزییه‌كی نوێ كه هێشتا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه و ئه‌ركی ژیانه‌وه‌ی دڵه له‌دوای له‌كاركه‌وتنی.
رۆژنامه‌ی Medical Xpressی چاپی ئه‌مریكا روونیكردووه‌ته‌وه: له‌كاركه‌وتنی دڵ، واته وه‌ستانی ئه‌ركی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ره‌كییه‌ی جه‌سته كه هۆكارێكی سه‌ره‌كیشه بۆ مرنی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، به‌شێكی زۆریش له‌وانه‌ی كه كێشه له سكۆڵه‌ی چه‌پی دڵیان‌دا هه‌یه، به‌باشی چاره‌سه‌ره‌كان كاریان تێ ناكات.
رۆژنامه‌كه له‌زاری توێژه‌رانی زانكۆی فانده‌ربیڵت-ی ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه كه ئه‌و ده‌رزییه ناوی Cimaglerminه و هاوكاره بۆ دووباره بوژاندنه‌وه‌ی دڵ و هاوكاریشه بۆئه‌وه‌ی هه‌ركات ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی دڵ كێشه‌یان تێكه‌وت، له‌دوای توشبوون به نه‌خۆشی خۆیان چاره‌سه‌ری خۆیان بكه‌ن و دووباره ده‌ستبه‌كه‌نه‌وه به‌كاركردن.
بۆدڵنیابوون له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ش، پزشكه‌كان شیكاریان بۆ 40 له‌و نه‌خۆشانه كردووه كه ئه‌و ده‌رزییه‌یان وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ مانگ وه‌رگرتووه و به‌راوردیان كردوون به‌وانه‌ی كه چاره‌سه‌ری دیكه وه‌رده‌گرن، له ئه‌نجامدا تێبینیی ئه‌وه‌یان كردووه ده‌رزییه‌كه كاریگه‌ریی باشی هه‌بووه له‌وه‌ی سكۆڵه‌ی چه‌پ دووباره توانای ده‌ردانه ده‌ره‌وه‌ی خوێنی هه‌بێت.
دانیال ینیهان، خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا له بواری پزیكشی له زانكۆی ناوبراو رایگه‌یاندووه كه توێژینه‌وه‌ی دیكه ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی زیانه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و ده‌رزییه و بۆشیان ده‌ركه‌وتووه كه دوای به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رزییه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی نه‌خۆشه‌كه تووشی سه‌رئێشه و دڵ تێكه‌ڵاتن بوون.
AM:10:26:29/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 1627
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت