فه‌یسبوك زانیاریی به‌كارهێنه‌ران ده‌داته حكومه‌ته‌كانیان
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك دانیان نا به‌وه‌ی كه زانیاریی به‌كارهێنه‌ره‌كانیان داوه‌ته حكومه‌ته‌كانیان.
كۆمپانیای فه‌یسبوك دانی به‌وه‌دانا كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، داواكاریی حكومه‌ته‌كان بۆ پێدانی زانیاریی به‌كارهێنه‌ران و ئاشكراكردنیان به‌ڕێژه‌ی 27% زیادی كردووه‌ز
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا، له ماوه‌ی نێوان كانونی دووه‌می 2016 بۆ مانگی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵ 59 هه‌زار و 229 داواكاری له‌لایه‌ن حكومه‌تی وڵاتانی جیهانه‌وه پێشكه‌ش به فه‌یسبوك كراوه تا زانیاری له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانیان بداتێ.
له‌نێو ئه‌و داواكارییانه‌شدا، زۆرترین داوا له‌لایه‌ن ده‌سته‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسا له ئه‌مریكا بووه كه داوای ئاشكراكردنی هه‌ژماری 38 هه‌زار و 951 به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوكی كردووه.
PM:02:20:29/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 1867
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت