ناسا: لە شەوی سەری ساڵدا چاودێريی بینینی ئەم كلكدارە بكەن


وێستگە نیوز- 

تەنانەت گەر لە هەوادارانی بینینی یارییە ئاگریشنەكانیش نەبیت لە شەوی سەری ساڵی زاینی، هۆكارێكی تر هەیە كە دەكرێت وات لێبكات تەماشای ئاسمان بكەیت لە شەوی سەری ساڵ.  

ئاژانسی "ناسا"ی ئەمریكایی دەڵێت، لەگەڵ هاتنەبەری سەری ساڵی نوێ‌، كلكدارێك لە مانگ نزیك دەبێتەوەو و بینینیشی بۆ ئەوانە روون دەركەوێت كە بە ئاراستەی خۆرئاوا تەماشا دەكەن، بەڵام ئاستەنگەكە لەوەدا ئەوەیە كە پێویستت بۆ تیلیسكۆب دەبێت تا بیبینیت. 

بە وتەی "ناسا"، كلكدارەكە بە "45P / Honda-Mrkos-Pajdušáková"، دەناسرێت و بە ناوی ئەو زانا فەلەكیانەوە ناونراوە كە لە ساڵی 1948 دۆزیویانەتەوە كە پێویستی بە 5.25 ساڵە بۆ تەواوكردنی سوڕگەكەی خۆی. 

لەمساڵدا ئەو كلكدارە بۆ یەكەمجار لە ئاسۆی خۆرئاوای نزمەوە لە 15ی كانوونی یەكەمدا دەركەوت، لە شەوی سەری ساڵیشدا لە ئاسمان و لە نزیك مانگەوە دەردەكەوێت. 

لێرەدا رێڕەوێكی ئاسان هەیە بۆ زانینی ئەوەی كە لە شوێنی خۆتدا لە شەوی سەری ساڵی نوێ‌ ئەو كلكدارە دەبینیت ئاخود نا، بۆیە سەردانی پێگەی "TheSkyLive.com" بكە. 



PM:08:02:29/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو