ئەم مۆبایلە بە هەزار دۆلارە و پاترییەكی بێ‌ هاوتای هەیە

‌وێنەیەك لە پێگەی Gionee بۆ مۆبایلە نوێیەكەی

وێستگە نیوز- 

كۆمپانیای Gioneeی چینی مۆبایلە نوێیەكەی Gionee M2017ی خستەڕوو كە بە سیستمی ئەندرۆید كار دەكات و پاترییەكەی 7000 میللی ئەمپێرە، لەكاتێكدا پاتری میبایلە زیرەكانی تر 3000 ئەمپێر تێناپەڕێنن. 

ئەو مۆبایلە، كە لەئێستادا تەنیا لە بازاڕەكانی ژین دەستدەكەوێت و نرخەكەی هاوتای هەزار دۆلاری ئەمریكایی دەبێت، دوو پاتری هەیە كە وزەی هەر یەكەیان 3500 میللی ئەمپێرە و لە تەنیشت یەكەوە دانراون. 

ئامێرەكە میمۆرییەكی ناوخۆی تایبەت بە خۆی هەیە كە شەش گێگابایت دەبێت لەگەڵ چارەسەری سنابدراگۆن 653.  

كۆمپانیاكە وادەی خستنەبازاڕی مۆبایلەكەی لە دەرەوەی چین ئاشكرا نەكردووە. 

  


PM:08:26:29/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 3216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو