گه‌نجترین كچه ملیاردێره
وێستگه نیوز –
له ساڵی 2016دا چه‌ندین سه‌رمایه‌داری نوێ ده‌ركه‌وتن و به‌شێكیش سه‌رمایه‌كانیان له‌ده‌ست دا، یه‌كێك له‌وانه‌ی وه‌ك گه‌نجترین كچه‌سه‌رمایه‌دار ده‌ركه‌وت ئه‌لیكسه‌ندرا ئه‌ندرسنی نه‌رویجییه كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه.
ئه‌لیكسه‌ندرا ئه‌ندرسن له ئێستادا خاوه‌نی 1.2 ملیار دۆلاره و سه‌ره‌ڕای مێژووی ئه‌و خێزانه له ده‌وڵه‌مه‌ندیدا كه خاوه‌نی چه‌ندین براندی بازرگانی به‌ناوبانگی جیهانین، باوكی كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه كه له‌خۆبایی نه‌بێت.
ئه‌لیكسه‌ندرا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و پله‌ی 1475ی له ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهاندا هه‌یه و تا ئێستا هاوسه‌رگیری نه‌كردووه.
به‌رده‌وام له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی " alexandraandresen" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه و 54 هه‌زار هه‌واداری هه‌یه.
گۆڤاری فۆربس له ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌رچاوه‌ی سه‌رمایه‌ی ئه‌م كچه باوكیه‌تی كه سه‌دا 42ی پشكی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كه‌ی پێداوه.
سه‌ره‌ڕای سه‌رمایه‌كه‌ی، ئه‌م خانمه زۆربه‌ی كاته‌كانی له ماڵًه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌سپه‌كانیدا به‌سه‌ر ده‌بات و ژماره‌یه‌كی زۆر ئاژه‌ڵی هه‌یه و پاڵه‌وانی ئه‌سپ سوارییه.
ئه‌لیكسه‌ندرا ده‌ڵێت: "بوونی پاره به‌ته‌نها به‌س نییه بۆ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن".
سه‌رچاوه: mbc
PM:11:49:30/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 5334
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت