‌نامەیەك مۆبایلە ئایفۆنەكەت لەكاردەخات
PM:07:01:02/01/2017

وێستگە نیوز- 

شارەزایان، كەلێن و نەنگییەكی نوێیان ئاشكرا كرد كە دەتوانێت لەڕێی ناردنی یەك نامەوە مۆبایلەكانی ئایفۆن لەكاربخات و وابكات ئامێرەكانی ios  ناتوانن ئەپڵیكەیشتنی نامەكان بكەنەوە، بەو شێوەیەش خوێندنەوەی تێكستەكان ئەستەم دەبن و تەنانەت لەكاتی كوژاندنەوە و كارپێكردنەوەی مۆبایلەكەشدا، جارێكی تر ئامێركە ناكەوێتەوەكار.  

ئەو كەلێنە بەهۆی پرۆگرامێكەوەیە كە لە سەدان دێڕی تایبەت بە رێنمایی پرۆگرامە پیسەكان پێكدێت، لە نامەیەكدا رەوانە دەكرێت، هەر لەگەڵ كردنەوەی نامەكەش لەلایەن بەكارهێنەرەوە، ئەپڵیكەیشنەكە بە تەواوەتی لەكاردەكەوێت و شاشەیەكی سپی دەركەوێت و بە شێوەیەكی ئاسایی رێگە لە مامەڵەكردن بە مۆبایلەكەوە دەگرێت. 

بەپێی راپۆرتێكی پێگەی (تلیگراف)ی بەریتانی، ئەوە یەكەم پرۆگرامی پیس نییە كە توشی مۆبایلەكانی ئایفۆن دەبێت، بەڵكو لە ساڵی رابردووشدا پرۆگرامی پیسی هاوشێوە و بە هەمان شێواز دووچاری مۆبایلەكانی ئایفۆن بووە، بەڵام ئەپڵ بەردەوام كار دەكات بۆ نوێكردنەوەی سیستمی كارپێكردن لەپێناو بەرگرتن لەو پرۆگرامانە و چاككردنی هەر كەلێنێك كە روودەدات. 

بۆ خۆلادان لەو پرۆگرامانە، پێویستە خۆت لە پەنجەپێدانانی لینكەكان بەدووربگریت، یان ئەو نامانە نەگەیتەوە كە لایەنێكی نامۆ و ناباوەڕپێكراو دەینێرێت، یان كەمكردنەوەی تەواوەتی بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنی نامەكان. 

 




ئه‌م بابه‌ته 5638 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.