‌نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆمار كرد
PM:04:12:03/01/2017

وێستگە نیوز- 

نرخی نەوت لە ماوەی 18 مانگی رابردوودا بەهۆی رێككەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیك) بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم و دابەزاندنی ئاستی خستنەڕوو لە بازاڕەكاندا، بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆمار كرد. 

نرخی نەوتی برنت، بە رێژەی زیاتر لە سەدا دوو بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 58.38 دۆلار و بە هەمان شێوە  نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی گەیشتە 55.24 دۆلار، ئەوەش بە بەرزترین نرخ لە مانگی تەمموزی ساڵی 2015وە دادەنرێت. 

هانز فان كڵیف گەورە شرۆڤەكارانی ئابوری بواری وزە رایگەیاند، دەستەواژە سەرەتاییەكانی كەمكردنەوەی بەرهەم لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك و دەرەوەی رێكخراوەكە، هیواكانی دابەزاندنی ئاستی خستنەڕووی نەوتی لە بازاڕەكاندا بوژاندووەتەوە.  

لەو بۆچوونەدا، ریك سبۆنەر گەورە شرۆڤەكاری بازاڕی (سی.ئێم. سی ماركتس) لەگەڵ كلیفدا هاوڕایە. 

سبۆنەر دەڵێت: "بازاڕەكان بەشوێن دەستەواژەكانی كەمكردنەوەی بەرهەمدا دەگەڕێن، ئەوەی زیاتر رێی تێدەچێت ئەوەیە كە ئەندامانی ئۆپیك و بەرهەمهێنەكانی دەرەوەی رێكخراوەكە، پابەندی رێككەوتنەكە دەبن، بە تایبەتیش لە قۆناغەكانی سەرەتاوە". 
   




ئه‌م بابه‌ته 2123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.