سامسۆنگ بەفرگرە زیرەكەكەی دەخاتە بازاڕەوە


وێستگە نیوز- 

سامسۆنگ خۆی بۆ خستنەڕووی بەفرگرە زیرەكەكەی ئامادە دەكات كە توانای هەیە لەگەڵ خاوەنەكەیدا كارلێك بكات و پەیوەندی لەگەڵ دروستبكات، ئەوەش رێگە بۆ قۆناغێكی ژمارەیی نوێ‌ و رۆڵێكی نوێی ئامێرەكانی ناوماڵ خۆش دەكات. 
 
وادەردكەوێت، قسەكردن لەگەڵ ئامێرەكانی ناوماڵ بڕەخسێت، چونكە كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، بەر لە دەستپێكردنی پێشانگای (سی ئەی ئێس) بۆ تەكنەلۆجیا لە شاری لاس فیگاسی ئەمریكایی، پەردەی لەسەر بەفرگرەكەی هەڵدایەوە كە وابەستەی تۆڕی ئینتەرنێتە و دەتوانێت قسە لەگەڵ خاوەنەكەی بكات. 

ئەوەش لە چوارچێوەی نمایشكردنی ئەو كۆمپانیایەی كۆریای باشوورە بۆ دوایین داهێنانەكانی بۆ ئامێرە شاشەدارەكان كە وەك مۆبایلە زیرەكەكان بە دەست لێدان كار دەكەن. 

بۆ نمونە ئەو بەفرگرە دەتوانێت لەڕێی كامێراكەیەوە هەموو ئەو خۆراك و شتومەكانەی لەناویدایە بخاتەڕوو، دەتوانێت لەڕێی نامەی دەنگیشەوە خاوەنەكەی لەو پێویستیانە ئاگاداربكاتەوە كە لە ماڵدا پێویستن. 

لە تایبەتمەندییەكانی شاشەی بەفرگرە نوێیە ئەوەیە كە خێزانەكان لەنێوان خۆیاندا دەستوانن لیستی بۆنە هاوبەشەكان رێكبخەن یان هەواڵەكان بەیەك بگەیەنن. 

كۆمپانیای سامسۆنگ، ئامێرەكانی تری ناوماڵ وەك فڕن و زۆرپا كە لەڕێی مۆبایلە زیرەكەكانەوە مامەڵەیان پێوەدەكرێت، وابەستەی ئینتەرنێت دەكات. 




PM:05:02:04/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو