تیۆرێكی نوێ پێشبینی كۆتایی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كات
وێستگه نیوز –
تیۆرێكی نوێ پێشبینی ده‌كات له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2017دا و به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌ساره‌یه‌كه‌وه ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی كۆتایی بێت.
داڤید مید نووسه‌ری كتێبی "Planet X – The 2017 Arrival" رایگه‌یاند كه ئه‌ستێره‌یه‌ك كه به دووانه‌ی خۆری كۆمه‌ڵه‌ی خۆری زه‌وی وه‌سفی كرد له لای جه‌مسه‌ری باشووره‌وه به‌ره‌و گۆی زه‌وی دێت.
داڤید مید وتی: "ئه‌و ئه‌ستێره‌یه حه‌وت هه‌ساره‌ی تری له ده‌وردایه له‌وانه هه‌ساره‌ی نیبیرۆ و هه‌ساره‌یه‌كی شینی گه‌وره كه ناوی ناوه (هه‌ساره‌ی X)".
ئه‌و نووسه‌ره پێیوایه‌وه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2017دا ئه‌و هه‌ساره‌یه به‌ر گۆی زه‌وی ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه ژیان كۆتایی دێت، ئاماژه‌شی به گرانی بینینی ئه‌و هه‌ساره‌یه دا به‌هۆی ئه‌و گۆشه‌یه‌ی كه لێیه‌وه به‌ره‌و زه‌وی دێت.
به‌شێك له ره‌خنه‌گران ئه‌و نووسه‌ره‌یان تۆمه‌تبار كرد به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه ئاینییانه و به‌شێك له ئینجیل سه‌باره‌ت به نه‌مانی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی.
هه‌ساره‌ی نیبیرۆ جێی مشتوومڕی خودی زانایانی فه‌له‌كناسییه، ته‌نانه‌ت ئاژانسی ناسا بوونی ئه‌و هه‌ساره‌یه ره‌تده‌كاته‌وه.
هه‌ساره‌ی نیبیرۆ جیاوازه له هه‌ساره‌ی نۆیه‌م كه زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌گه‌ری بوون و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵه‌ی خۆر هه‌یه.
له رابردوودا به‌شێك له تیۆره‌كان پێشبینییان كرد له كانوونی یه‌كه‌می 2015دا ئه‌و هه‌ساره‌یه به‌ر گۆی زه‌وی بكه‌وت و پێشتر و به‌پێی شارستانیه‌تی مایا پێشبینی ده‌كرا له ساڵی 2012دا به‌ر گۆی زه‌وی بكه‌وێت.
له كتێبه پیرۆزه‌كانی ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا باس له كۆتایهاتنی دنیا كراوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌قێك له سه‌ر زه‌مه‌نی روودانی هه‌بێت، قورئانی پیرۆزیش ئاماژه‌ی به‌چه‌ند نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌و بچوك كردووه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاتی روودانی دیاری نه‌كردووه.
سه‌رچاوه: ئیلاف
PM:07:37:04/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 8973
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت