‌ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا روویدا
AM:09:16:08/01/2017

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی‌ کانوونی‌ دووەمی 2017، میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌: ئۆتۆمبێلێکی‌ بۆمبڕێژکراو لە ناو عەلوەی‌ جەمیلە لە ناوچەی‌ سەدار لە ناو شاری‌ بەغدا تەقیوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، تا ئێستا بە ووردی‌ ئاماری‌ کوژراو بریدارەکان نییە بەڵام باس لەوە کراوە زیاتر لە 30 کەس لە تەقینەوەکەدا بەرکەوتوون.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی‌ تەندروستی‌ گەیشتوونەتە شوێنی‌ رووداوەکە و کوژراو  بریندارەکانیان گواستووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی‌  دوو رۆژی‌ رابردووشدا دوو تەقینەوەی‌ تر لە ناو شاری‌ بەغدا روویاندا و چەندین کوژراو وبریندارییان لێکەوتەوە.





ئه‌م بابه‌ته 313 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.