مانای وشه‌ی گۆگڵ چییه؟
وێستگه نیوز ـ
هه‌ریه‌كه له ئێمه رۆژانه به‌پێی پێویست گوگڵ به‌كارده‌هێنین بۆ گه‌ڕان به دوای هه‌ر شتێك كه بمانه‌وێت وه‌ك گه‌ڕان به دوای بابه‌ت، پڕۆگرام، وێنه یاخود هه‌واڵی جۆراوجۆر به چه‌ندین زمانی به‌ناوبانگی جیهانی، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ت كردنه‌ی گوگڵ به به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت به‌ڵام ئایا رۆژێك له رۆژان ئێمه‌ی به‌كارهێنه‌ر بیرمان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه مانای گوگڵ چییه و چ واتایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت؟.
راستی وشه‌ی Google بریتییه له Googol كه زاراوه‌یه‌كی وه‌رزشی یه به مانای( 1 به‌دواده‌كه‌وێ به سه‌د به‌رامبه‌ر سفر) ئه‌و وشه‌یه دانراوه له‌لایه‌ن زانا(میلتون سیروتا) كه ده‌كاته كوڕی خوشكی زانای بیركاری ئه‌مریكی (ئیدوارد كاسنه‌ر) ئه‌م ناوه له كتێبی (Mathematics and the Imagination ) (بیركاری وخه‌یاڵ) نوسراوه كه له دانانی (كاسنه‌رو جیمس نیو مان )ه.
هه‌ڵبژاردنی ناوی google دوای ئه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخان یان گۆڕان یان بڵێین یاری به‌و وشه‌ی googol كراوه تا هاتوه‌ته سه‌ر وشه‌ی google. شایانی باسه Google یه‌كێكه له ماڵپه‌ڕه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان كه رۆژانه ملیۆنان كه‌س سه‌ردانی ده‌كات و سوود له خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌رده‌گرێت ، ئه‌و وڵاتانه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م Google به‌كاردێنن بریتین له : ئه‌رژه‌نتین – ئوسترالیا – به‌لچیكا – به‌رازیل – كه‌نه‌دا – دانیمارك – فه‌ره‌نسا – ئه‌ڵمانیا – هیندستان – ئیتالیا – مه‌كسیك – ئیسپانیا – سوید – سویسرا – وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مه دانێم.
AM:10:50:08/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 8190
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت