‌شاجوان به‌ سێ‌ ساڵی‌
AM:08:30:09/01/2017

وێستگه‌ نیوز –
 شاجوانی‌ 2016ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وێنه‌یه‌كی‌ سه‌رده‌می‌ منداڵی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ته‌نها ته‌مه‌نی‌ 3 ساڵه‌.

ژالیا سیروان شاجوانی‌ 2016ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی‌ منداڵی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نی‌ 3 ساڵه‌.

رێكه‌وتی‌ 2016/10/6 له‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی جیهانی‌ و هه‌رێم كوردستان له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو له‌نێو 11 به‌شداربوودا، ژالیا سیروان به‌ شاجوانی 2016 ی كوردستان هه‌ڵبژێردرا .

ژالیا سیروان ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌ و دانیشتووی شاری سلێمانییه‌ و خوێندكاری به‌شی ژمێریاریه‌.




ئه‌م بابه‌ته 1159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.