‌عه‌بادی بۆ هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی: عیراق خوازیاری كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ترێبله‌
PM:04:34:09/01/2017

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هانی ملقی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن رایگه‌یاند: به‌غدا ده‌یه‌وێت ده‌روازه‌ی ترێبل-ی سه‌رسنوری نێوان هه‌ردوو به‌ نزیكترین كات وڵات بكاته‌وه‌.

عه‌بادی راشیگه‌یاند كه‌ حكومه‌ت هانی بازرگانی له‌نێوان به‌غدا و عه‌ممان و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌دات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی كانونی دووه‌می 2017، هانی ملقی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن به‌ سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت بۆ تاوتوێكردنی چه‌ندین پرسی ئه‌منی و ئابوری له‌نێوان هه‌ردوولادا.




ئه‌م بابه‌ته 510 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.