ئه‌كته‌ر و خانمه ئه‌كته‌ر له ئاڵتون
وێستگه نیوزـ
له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خه‌ڵاتی گۆڵدن گلۆوب بۆ باشترین كاری وێنه‌گرتن و نواندن له فیلم یان زنجیره درامای ته‌له‌فزیۆنی به‌ڕێوه‌چوو.
له ئاهه‌نگی 74ه‌مینی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گلۆوب كه 8ی كانونی دووه‌می 2017 ساز كرا، فیلمی "La La Land" ژماره‌یه‌كی نوێی له وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌دا تۆمار كرد و حه‌وت خه‌ڵاتی برده‌وه، ئه‌مه‌ش زۆرترین خه‌ڵاته كه فیلمێكی به‌شداربوو بۆخۆی بردبێتی.
هه‌مان فیلم، كه فیلمێكی موزیكییه و رایان گۆسلینگ و ئیما ستۆن رۆڵی سه‌ره‌كییان تێدا بینیووه، خه‌ڵاتی باشترین كاری موزیكی گۆڵدن گلۆوب-ی به‌ده‌ستهێنا.
رایان گۆسلینگ و ئیما ستۆن - پاڵەوانانی فیلمی La La Land
PM:06:26:09/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت