‌"دیارییه‌ك له‌ خواوه‌ندی ئینستاگرامه‌وه‌"
PM:01:07:10/01/2017

وێستگە نیوز - 

وێنه‌كانی ئه‌م خانمه‌ گه‌نده‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت تۆڕی ئینستاگرامی ته‌نیووه‌، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر شۆخ و شه‌نگی و جوانییه‌كه‌ی.

Antje Utgaardی به‌ ره‌گه‌ز ئه‌سكه‌نده‌نافیی ئه‌مریكایی ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و نمایشكاری جلوبه‌رگه‌ و به‌پێی گۆڤاری PlayBoy ، به‌ هاوشێوه‌ی كه‌یت ئه‌پتۆن-ی خانمه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكایی ناوده‌برێت، به‌ڵام گۆڤای Maxim پێی وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دیارییه‌كه‌ "خواوه‌ندی ئینستاگرام" به‌ هه‌وادارانی به‌خشیووه‌.

ئه‌م خانمه‌ شانازی به‌وه‌ دەکات ببێتە هاوشێوه‌ی كه‌یت ئه‌پتۆن و خواستی خۆشی ده‌ربڕیووه‌ بۆ كاری نواندن یان پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌كی كۆمیدی لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن.

Antje Utgaard له‌ ئینستاگرام 830 هه‌زار هه‌واداری هه‌یه‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا ژماره‌ی هه‌واداره‌كانی له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ بگاته‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س.




ئه‌م بابه‌ته 855 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.