‌زاخارۆڤا: خوا له‌ حه‌وت رۆژدا دنیای دروستكرد، ئۆباما چەندی ماوە وێرانی بكات
PM:12:00:11/01/2017

وێستگه‌ نیوزـ

وته‌بێژی ره‌سمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ره‌خنه‌ی توندی له‌ ئیداره‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ماوه‌ كۆتایی هاتووی ئه‌مریكا گرت.

ماریا زاخارۆڤا، خانمه‌ وته‌بێژی ره‌سمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ویه‌ روسیا له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك له‌ پۆستێكدا نوسیویه‌تی: "ئه‌مه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌یه‌ كه‌ له‌ واشنتۆنه‌وه‌ دێن: سزای زیاتر به‌سه‌ر روسیا، راده‌ستكردنی سه‌ربڕه‌ سورییه‌كان و دژه‌ فڕۆكه‌ و زۆرێك بڕیار و ره‌فتاری دیكه‌ی بێ بنه‌ما له‌ هه‌موو بواره‌كانی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا."

زاخارۆڤا ده‌شڵێت: "خوا له‌ حه‌وت رۆژدا دنیای دروستكرد، ئیداره‌كه‌ی ئۆباماش 9 رۆژی ماوه‌ ئه‌م گه‌ردوونه‌ وێران بكات."

نیگه‌رانی و ره‌خنه‌كانی زاخارۆڤا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌ك سیناتۆر بین كاردن ئاشكرایكردووه‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا پرۆژه‌ یاسایه‌كیان پێشكه‌ش كردووه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر روسیا.

كاردن وتویه‌تی: "ئه‌مه‌ پرۆژه‌یاسایه‌كی جیایه‌ دژبه‌ روسیا و ره‌فتاره‌كانی مۆسكۆ دژبه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، هێرشمان كرایه‌سه‌ر، روسیا هێرشی بۆ كردووین، ئێمه‌ش سزای زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌دا ده‌سه‌پێنین كه‌ هێرشی ئه‌لیكترۆنیی كرده‌سه‌رمان."

وتشی كه‌ سزا نوێیه‌كان له‌مپه‌ر ده‌خاته‌ به‌رده‌م هه‌نارده‌ی روسیا و به‌كارهێنانی سیستمی بانكیی ئه‌مریكی و به‌كارهێنانی سیستمی مامه‌ڵه‌ی كڕین له‌ناو ئه‌مریكادا.

ماریا زاخارۆڤا




ئه‌م بابه‌ته 366 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.