‌باڵای به‌رزیش كێشه‌یه‌
PM:06:54:11/01/2017

وێستگه‌ نیوزـ

چه‌ند كه‌سێكی باڵا به‌رز نه‌هامه‌تییه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست باڵایانه‌وه‌ به‌ وێنه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و سایتی imgur.com ئه‌و وێنانه‌ی له‌ هه‌واڵێكدا كۆكردووه‌ته‌وه‌.

سایته‌كه‌ وای بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌سانی باڵابه‌رز به‌ده‌ست به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنن كه‌ رۆژانه‌ رێكه‌وتی ده‌كه‌ن، هه‌رله‌ بچوكیی شوێنی خۆشتن و دانه‌واندنی سه‌ریان و راكێشانی پاره‌ له‌ بانكه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی سه‌رشه‌قام و جێگای خه‌وتن و هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌ریان له‌ ئۆتۆمبیل و تێپه‌ڕینی جه‌سته‌یان له‌ ته‌والێته‌ نزمه‌كاندا.

یه‌كێك له‌ وێنه‌كانیش ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌ له‌ كتێبخانه‌یه‌كدا شوێنێكی تایبه‌ت ته‌رخانكراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باڵا به‌رزن تا كاری گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كتێبه‌دا ئاسان بكات كه‌ باڵا به‌رزه‌كان ده‌یانه‌وێت.




ئه‌م بابه‌ته 4494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.