‌ترەمپ بێزارە و دەڵێت لە ئەڵمانیای نازیدا ناژین
PM:06:59:11/01/2017
‌دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا

وێستگە نیوز-
 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، رەتیكردەوە روسیا هەوڵیدابێت گێچەڵی پێبكات، تەئكیدیشی لەسەر نەبوونی پەیوەندی بە روسیاوە كردەوە. 

لەپاش بڵابوونەوەی ئەو زانیاریانە باسیان لەوەكردبوو كە دەزگای ئاسایشی ئەمریكایی راپۆرتێكی رادەستی ترەمپ كردووە سەبارەت بە بوونی زانیاریی دارایی تایبەت بە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لای روسەكان كە وا دەكات گێچەڵی پێبكەن، ترەمپ  لە تویتێكدا رەتیكردەوە هەوڵی لەو جۆرەی لەدژ ئەنجامدرابێت و جەختیشی لەسەر نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ روسیادا كردەوە. 

ترەمپ رایگەیاند: "روسیا هەوڵنەداوە هیچ شتێك لە دژم بەكاربهێنێت، هیچ پەیوەندیم بە روسیاوە نییە- نە گرێبەست نە قەرز نە هیچ شتێك!"، ئەو هەواڵانەشی بە ساختە و پرۆسەكانی "راوەدونانی جادوگەرە سیاسییەكان" ناوبرد. 

ترەمپ لە تویتێكی تردا دەڵێت: "نەدەبوو دەزگاكانی هەواڵگری رێگە بە دزەكردنی ئەو هەواڵە ساختانە بدەن بكەوێتە بەردەستی خەڵكەوە، ئەوەش لێدانێكی ترە لە دژم ئەنجام دەدرێت، ئایا ئێمە لە ئەڵمانیای نازیدا دەژین؟". 
 




ئه‌م بابه‌ته 873 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.