‌باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی راگه‌یه‌ندرا
AM:10:52:12/01/2017

وێستگه‌ نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ و سبه‌ینێ هه‌ینی 13ی كانوونی دووه‌می 2017 بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه‌.


كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه‌ هه‌وری جیاواز.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: به‌رزترینی پله‌كانی‌ گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت، هه‌ولێر 15 پله‌ی‌ سه‌دی‌، سلێمانی‌ 15 پله‌، دهۆك 13 پله‌ و كه‌ ركوك 15 پله‌ی‌ سه‌دی‌.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای رۆژی هه‌ینی 13 كانوونی دووه‌می 2017، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پاشان له‌كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌رزترین پلە به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بن: هه‌ولێر 14 پله‌، سلێمانی‌ 14 پله‌، دهۆك 11 پله‌ و كه‌ركوك 14 پله‌ی ‌سه‌دی‌.





ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.