نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كرد


وێستگە نیوز- 

نرخی نەوت بەهۆی راپۆرتەكانی تایبەت بە دەستكردن بە دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنان لەلایەن گەورە ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك و پێشبینی زیادبوونی داواكارییەكان لەلایەن چینەوە، نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كرد. 

نرخی نەوتی خاوی برنت 1.20 دۆلار رووی لە بەرزبووونەوە كرد و  نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 56.30 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی 95 سەنت زیادی كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 53.20 دۆلار. 

رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكەری نەوت (ئۆپیك) لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم بۆ پاڵپشتی لە بازاڕ، رێككەوتن كە پێشتر بەهۆی زۆریی ئاستی خستنەڕووەوە بۆ نزمترین ئاست دابەزیبوو، لەئێستاشدا پێدەچێت زۆرێك لە ئەندامانی ئۆپیك رێككەوتنەكەی نێوانیان جێبەجێ‌ بكەن. 

ئەمڕۆ پێننج شەممە، خالید فالح وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند، رێككەوتنەكەی ئۆپیك دەبێتە مایەی گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕ و نرخەكانیش لە لەمساڵدا بوژاندنەوە بەخۆوەدەبینن. 

هەر لەو چوارچێوەیەدا عیسام مەرزوق وەزیری نەوتی كوەیتیش لای خۆیەوە رایگەیاند، وڵاتەكەی زۆر لەوە زیاتر بەرهەمی نەوتی كەمكردووەتەوە كە لە رێككەوتنەكەی لەگەڵ ئۆپیك بەڵێنی لەسەردابوو. 



PM:05:37:12/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت