نرخی زێڕ لە ماوەی 7 هەفتەی رابردوودا بەرزترین ئاستی تۆماركرد


وێستگە نیوز- 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەوە و نرخی ئۆنسەیەكی گەیشتە 1200 دۆلار، ئەوەش بە بەرزترین ئاست لە ماوەی 7 هەفتەی رابردوودا دادەنرێت، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ پاشەكشەكردنی نرخی دۆلار لەپاش یەكەم كۆنفرانسی رۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا. 

شرۆڤەكاران لە بژوژاندنەوەی زێڕ لە ناوەڕاستی مانگی كانوونی یەكەمەوە هۆشداریی دەدەن كە رەنگە سەرلەنوێ‌ لەگەڵ دەستپێكردنی ترەمپ بە جێبەجێكردنی پلانە ئابورییەكەی دۆلار روو لە بەرزبوونەوە بكات.
بە وتەی شرۆڤەكاران، ترەمپ لە یەكەم كۆنفرانسی رۆژنامەوانی باسی لە ژمارەیەك پرس كرد، بەڵام ئاماژەی بە وردەكاریی تایبەت بە دابەزاندنی باجەكان و خەرجی و ژێر خان نەكرد. 

نرخی زێڕ لە مامەڵەكاندا بەرێژەی 1.1% رووی لە بەرزبوونەوە كرد و ئۆنسەیەكی گەیشتە 1204.04 دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی لە 23ی تشرینی دووەمدا نرخی ئۆنسەیەكی گەیشتە 1206.98 دۆلار. 

نرخی زێڕ لە گرێبەستە ئەمریكاییەكان 0.6% رووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی ئۆنسەیەكی گەیشتە 1204.10 دۆلار.  

ئەوەش بووە مایەی دابەزینی دەستەواژەی دۆلار كە پێوانەی هێزی دراوی ئەمریكاییە لەبەرانبەر شەش دراوە سەرەكییەكە.     

نرخی زیو لە مامەڵەكاندا بە هەمان شێوە بە رێژەی 1.1% رووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی ئۆنسەیەكی بۆ 16.90 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە چوار هەفتەی رابردوودا گەیشتە بەرزترین ئاست و نرخی ئۆسنیەكی گەیشتە 16.98 دۆلار.  

هەر لەو چوارچێوەیەدا، نرخی پلاتین بە رێژەی 1.5% زیادی كرد و نرخی ئۆنسەیەكی گەیشتە 986.70 دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردوو بەرزترین نرخی تۆمار كرد و نرخی ئۆسنیەكی گەیشتە 990.10 دۆلار. 
  
   


PM:06:24:12/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2766 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت