بەناوبانگترین دایك كۆچی دوایی كرد


وێستگە نیوز- 

ئاژانسی دەنگوباسی (الشرق الاوسط) رایگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، كەریمە موختار ژنە ئەكتەری میسری لە تەمەنی 82 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد. 
 
ئاژانسەكە لە زاری سامح سریتی ئەندامی ئەنجومەنی سەندیكای هونەرمەندان لە میسر بڵاویكردەوە: "تەرمی كۆچكردوو لە پاش نوێژی هەینی بەخاك دەسپێردرێت". 

كەریمە موختار لە 16ی كانوونی دووەمی 1934 بە ناوی عەتیات محەمەد بەدری لەدایك بووە و بەكالۆریۆسی لە پەیمانگای باڵای هونەرە شانۆكارییەكان بەدەستهێناوە. 

ئەو ئەكتەرە كۆچكردووە، بەوە ناوبانگی دەركردوووە كە لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە رۆڵی دایكی لە بینیوە. 




 


PM:09:42:12/01/2017


















ئه‌م بابه‌ته 3568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو