بۆچی پێویستە لە هەفتەیەكدا 4 جار سێكس بكەیت؟ زانست وەڵامت دەداتەوە!


وێستگە نیوز- 

دەكرێت بەكارهێنانی رێنماییەكان لە سێكسكردن یارمەتیدەربن بۆ پیاوان لە رووبەڕبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە، دڵی بەهێز بكەن، رێگربن لە دەركەوتنی چرچی و لۆچییەكانی پێست! 

ماتیو باربور پزیشكی بەریتانی بۆ رۆژنامەی  The Sunی بەریتانی لیستێكی وەك هاندەر بۆ
پیاوان خستووەتەڕوو تا بەردەوام سێكس بكەن.  

1-كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی مردن
 
دەكرێت سێكسكردن ببێتە مایەی كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی مردن، بەپێی توێژنەوەیەك كە 10 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن زانكۆی بریتۆڵی بەریتانی ئەنجامدراوە، مەترسی مردن بەرێژەی 50% لای ئەو پیاوانە كەمدەبێتەوە كە هەفتانە دوو جار یان زیاتر لەكاتی سێكسكردن دەگەنە ترۆپكی چێژوەرگرتن. 

تەنانەت لەگەڵ ئەژماركردنی گۆڕانكارییەكان لە تەمەن و فاكتەرە مەترسیدارەكانی تر، سێكسكردن بە بەردەوامی بۆ پیاوان دەبێتە مایەی كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك. 

2-مقاوەمەكردنی پیریی 

مانەوە بە لاوێتی دەكرێت لەسەر جێگەكەتەوە دەستپێبكات، وەك توێژنەوەیەك كە لەلایەن نەخۆشخانەی ئەنبرەی شاهانەی سكۆتلەندییەوە ئاماژەی پێكراوە، ئەو ژن و مێردانەی هەفتانە لانی كەم 4 جار سێكس دەكەن، 7 ساڵ لەو ژن و مێردانەی تر كە كەمتر سێكس دەكەن بچوكتر دەردەكەون. 

د.دێڤید وییكس، بەرێوەبەری توێژینەوە  و پزیشكی نەخۆشییە دەرونییەكان دەڵێت: "سێكسكردن یاریدەدەرە بۆ گەشەكردنی هۆرمۆنی مرۆیی كە رێگە لە پێكهاتە دەرەكییان دەگرێت كە بەهۆی پیسبوونی ژینگە و ژنانەكانی تری ژینگە بێنە جەستەوە، بەو شێوە دیواری شانەكانی پێست دەپارێزێت و دەمارەكان پتەودەكات وو رێگە لە دەركەوتنی چرچی و لۆچی دەگرێت". 

3-قەڵاچۆكردنی شێرپەنجە 

توێژنەوەیەكی ئوسترالی ئاشكرای كردووە، ئەو كەسانەی هەفتانە لانی كەم لە تەمەنی 2 ساڵیدا دەرهاویشتەی سێكسیان هەبووە، بە رێژەی سێ‌ یەك كەمتر توشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستاتا دەبن، بەراورد بەوانەی لە هەفتەیەكدا 3 جار دەرهاویشتەی سێكسیان هەبووە. 

گراهام گایڵز، مامۆستا لە ئەنجومەنی ڤیكتۆریا بۆ شێرپەنجە و بەرێوەبەری توێژنەوەكە دەڵێت، دەرهاویشتنی بەردەوام رێگە لە خانەكانی شێرپەنجە و رێڕەوەكانی پرۆستاتا دەگرێت، بەوەش هەلی توشبوون بەو نەخۆشیانە كەمدەكاتەوە.   

4- كەمكردنەوەی ئازارەكان 

گەیشتن بە (ترۆپكی چێژ) لەكاتی سێكسكردن، دەكرێت ئازارەكان بە رێژەی نیوە كەمبكاتەوە، ئەوەش بەپێی توێژنەوەیەك كە لەلایەن Bulletin of Experimental Biology and Medicine بڵاوكراوەتەوە. 

ستیوارت برودی، مامۆستا لە زانكۆی بیزڵی بەریتانی دەڵێت: "سێكسكردن ئاستی ئیندۆرفین بەرزدەكاتەوە، ئەوەش هێوركردنەوەیەكی سروشتی ئازارە كە جەستە دەریدەدات، بە رێژەی سێ‌ یەك لەماوەی خولەكێكدا". 

هەروەها دەڵێت: "سەلماندن هەیە كە ئەو كارە یاریدەر بووە بۆ ژمارەیەك حاڵەتی زۆر، وەك ئازاری خواروی پشت، شەقیقە، ئازاری جومگەكان. سێكس كردن كاریگەریی كەمترە لە چارەسەرەكانی تر، بەڵام كاریگەریی بۆ قوتاربوون لەو ئازارانە خێراترە". 

5خەوێكی ئارامت پێدەبەخشێت 

جەستە ماددەیەكی كیمیایی دەڕێژێت لەپاش سێكسكردن كە یاریدەدەرە بۆ خەوتن. 
لەكاتی گەیشتن بە (ترۆپكی ژێژوەرگرتن)، جەستە هۆرمۆنی ئۆكسایتۆسین دەردەدات كە بەشێوەیەكی ئەرێنی كاریگەریی بۆسەر خەوتن هەیە.   

توێژنەوەیەك كە لەلایەن زانكۆی بوردوی ئەمریكاییەوە ئەنجامدراوە دەریدەخات، 32%ی ئەو پیاوانەی بەدەست خۆیان گەیاندووەتە (ترۆپكی چێژوەرگرتن) لەماوەی سێ‌ مانگی رابردووو، بۆ ئەوە ئەو كارەیان كردووە تا یارمەتیان بدات بخەون. 


6-قوتاربوون لە شڵەژان 

بەپێی توێژینەوەیەك كە لەلایەن گۆڤاری زانسی دەرونناسی بیۆلۆجی Biological Psychologyوە ئەنجامراوە، ئەو پیاوانەی لە شەودا سێكسیان كردووە بەر لە بەشداریی لە ئەزمونێكی زانسی، بەشێوەیەكی باشتر لەگەڵ رووداوە ئاڵۆزەكاندا مامەڵەیان كردووە. 

ستیوارت برودی مامۆستای زانسی دەرونی سێكسی لە زانكۆی بیزڵی دەڵێت: "زۆرێك لە توێژنەوەكان دەریانخستووە كە دەست لێدان كاریگەریی بۆ هێوركردنەوە هەیە و ئەو كەسەی بایەخیشی پێدەدەیت، بەشێوەیەكی زیاتر ئەو كاریگەرەی هەیە. 

بەدوور لە چێژوەرگرتن لەو هەستە، توێژەران پێیانوایە بە هەمان شێوە سێكسكردن ئاستی هۆرمۆنی شڵەژان كە بە (كورتیزۆڵ) دەناسرێت، كەمدەكاتەوە. 
   


PM:11:04:12/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 52015 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو