به‌رهه‌می رۆژانه‌ی غازی عیراق دەگاتە ملیارێک مەترسێجا


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی غازی سروشتی باشووری عیراق رایدەگەیەنێت، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی غازی سروشتی له‌ باشووری عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ 700 ملیۆن مه‌تر سێجا و تا کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە ملیارێک مەترسێجا.


ئه‌حمه‌د سه‌دام، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتیی باشووری عیراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌رهه‌می رۆژانه‌ی غازی سروشتیی باشووری عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ 700 ملیۆن مه‌تر سێجا و تا كۆتایی ساڵ ده‌گاته‌ ملیارێك مه‌تر سێجا.

ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی نه‌هران عومه‌ر كه‌ 50 كیلۆمه‌تر له‌ شاری به‌سره‌وه‌ دووره‌، ده‌ستیان به‌ به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی كردووه‌.

سه‌دام رایگه‌یاند رۆژانه‌ 30 ملیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی له‌و كێڵگه‌یه‌ به‌رهه‌مده‌هێنن و به‌نیازن تا كۆتایی ساڵ ئه‌و رێژه‌یه‌ بگه‌یه‌ننه‌ 200 ملیۆن مه‌تر سێجا.

جێی ئاماژه‌یه‌ زانراوه‌ به‌سره‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سامانی وزه‌یه‌ له‌ عیراقدا.


PM:07:38:13/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت