بۆچی فڕۆكەكان بەسەر ئاسمانی مەككەی پیرۆزدا نافڕن؟

‌كەعبەی پیرۆز

وێستگە نیوز- 

قسەیەكی زۆر لەسەر هۆكاری رێگریكردن لە فڕینی فڕۆكەكان بەسەر كەعبەی پیرۆزدا لە شاری مەككە گراوە، بەڵام یەكێك لە شارەزایان لە كاروباری فڕۆكەوانی لە سعودیە كە حەسەن غامدیە هۆكارە راستەقینەكانی پشت ئەو رێگریكردنە رون دەكاتەوە و باس لە هەندێك گێڕانەوەی هەڵە دەكات. 
   
غامدی كە خۆی وەك یەكێك لە سەرپەرشتیارانی فڕۆكەوانی ناساندوە، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەسەر پێگە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوە و هۆكارە راستەقینەكانی پشت رێگریكردن لە تێپەڕبوونی فڕۆكەكان بەسشەر ئاسمانی مەككەی پیرۆزدا دەخاتەڕوو. 

لە سەرەتاوە غامدی ئەو هۆكارانە پوچەڵ دەكاتەوە كە باس لە بونی بوارێكی موگناتیسی دەكەن لەسەر شاری مەككە كە رێگە لە فڕینی فڕۆكەكان دەگرن، یان بوونی شەبەقی هەوایی كە كەلێن لە چینەكانی ئاسماندا دروست دەكەن و رێگە لە فڕینی فڕۆكە دەگرن. 

غامدی باسی لە هۆكارە گرنگەكە كردووە كە ئەویش ئەوەیە، شاری مەككە ناوچەیەكی شاخاوییە، بۆیە تا ئەندازەیەك لە مەودای فڕی فڕۆكەكانەوە نزیكە، ئەوەش وادەكات بێزاری و تەشویشێكی گەورە بۆ ئەوانە دروت بكات كە رێوڕەسمەكانی عەمرە یان حەج ئەنجام دەدەن.    

بە وتەی غامدی، لە ناوچەی كەعبە لە شاری مەككە رێگە بە فڕینی فڕۆكە نادرێت، چونكە ئەو ناوچەیە بۆ مسوڵمانان تەرخانكراوە، دەشزانرێن لە مەككە دەروازە و رێڕەوی وشكانی هەیە كە تەنیا بۆ مسوڵمانان تەرخانكراون، ئاسمانی شارەكەش بە هەمان شێوە ئەوە دەیگرێتەوە.     

شاری مەككە هیچ فڕۆكەخانەیەكی تێدا نییە و ئەوانەی بۆ حەج و عەمرە دێنە  شارەكە لەڕێی فڕۆكەخانەی جەدە كە نزیكترینە یان فڕۆكەخانەی  شاری مەدینەی منەوەرەوە سەدانی دەدەن. 
     

    


AM:08:28:14/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 12364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت