پیاوێك مراوییەكانی كوشتیان


وێستگە نیوز- 

رەنگە ئەو پیاوە چنییە تەمەن سی و شەش ساڵانە، بیری لەوە نەكردبێتەوە كە بەهۆی پیشەكەیەوە (فرۆشتنی پەلەوەر) ژیانی لەدەستدەدات.  

مراوییەكانی هۆكاربوون بۆ توشبوونی ئەو پیاوە بە ڤایرۆسی باڵندە (ئێچ 7 ئێن 9)، بەوەش بووە نوێترین قوربانی ئەو ڤایرۆرسە لە چین، وەك  ئەمڕۆ شەممە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەكەوە ئاماژەی پێكرا.

بەپێی ئاژانسی دەنگوباشی چینی نوێ‌ (شینخوا)، لە 25ی مانگی رابردوو نیشانەكانی توشبوون بەو ڤایرۆسە وەك لەرز و تا و كۆكین بەو پیاوەوە كە لە هەرێمی چجیانگی نزیك شنگهای وەك فرۆشیاری مراوی كاریی دەكرد، دەركەوت. 

ئاژانسەكە باسی لەوەكردووە كە پیاوەكە لە هەرێمی خان لە ناوەڕاستی وڵات و لە دەی ئەم مانگەدا، بەهۆی توشبوون بەو نەخۆشییە، گیانی لەدەستداوە. 



PM:12:10:14/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 3966 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو