میرسیدس عەرشی شاهانەی ئۆتۆمبێلەكان وەردەگرێتەوە


وێستگە نیوز- 

كۆمپانیای "میرسیدس بێنز"ی ئەڵمانی، لە ساڵی 2016دا توانی ریزبەندی یەكەمی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان بگرێتەوە. 


بەپێی "بلۆمبێرگ"، دوای ئەوەی (BMW) بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ لە ریزبەندی یەكەمدا بوو، لەئێستادا ریزبەندی سەرەوەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكانی لەدەستداوە. 

لە ساڵی رابردوودا، فرۆشی ئۆتۆمبێلەكانی میرسیدس بەراورد بە فرۆشی ئۆتۆمبێلەكانی (BMW)ی ركابەر، 80 هەزار ئۆتۆمبێل زیاتر بووە. 

لە ساڵی رابردوو، (BMW) دوو ملیۆن و 3 هەزار ئۆتۆمبێلی فرۆشت، ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2015 كە 5.2 بوو بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینیەوە. 

ئەڵمانیا توانی پارێزگاری لە ریزبەندی سێ‌ پلەی یەكەمی ئۆتۆمبێلەكان بكات، دوای ئەوەی كۆمپانیای "ئۆدی" لەپاش فرۆشتنی دوو ملیۆن و 870 ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2016دا پلەی سێیەمی بۆخۆی گرت. 

  


PM:01:18:14/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت