هەڵەیەكی گەورە لە ڤایبەردا دۆزرایەوە


وێستگە نیوز- 

كەسێكی روسی هەڵەیەكی گەورە لە بەرنامەی "ڤایبەر"دا دەدۆزێتەوە و بەهۆی ئەو هەڵەیەشەوە، بەكارهێنەران دەتوانن گوێ‌ لە قسەی ئەوانی تر بگرن. 

 ئەو هاوبەشە دەڵێت: "ئەو دوو كەسەی لەڕێی (ڤایبەر)ەوە قسە دەكەن، ناویان دەنێن (ئەلف) و (بێ‌)، لەكاتی قسەكردندا یەكێك پەیوەندی بە (ئەلف)ەوە دەكات، بەڵام لەڕێی (ڤایبەر)ەوە نا بەڵكو پەیوەندییەكی ئاسایی، (ئەلف) وەڵام دەداتەوە و بەو شێوەیە پەیوەندی (بێ‌) لە دۆخی چاوەڕوانیدا دەمێنێتەوە".   

هەروەها دەڵێت: "(بێ‌) كە لە دۆخی چاوەڕوانیدایە، دەر دوو جار دەت بنێت بە دوگمەی دۆخی چاوەڕوانی، ئەوا (بێ‌) دەتوانێت گوێی لە وتوێژەكانی (ئەلف) بێت)، بەڵام ناتوانێت بەشداریی تێدا بكات، (ئەلف)یش نازانێت كە (بێ‌ گوێی لە قسەكانی گرتووە، دوای وتوێژەكەش ڤایبەر دەگەڕێتەوە  تا (ئەلف) قسەكانی لەگەڵ (بێ‌) تەواو بكات". 

وەك ئەو بەكارهێنەرە روسە ئاماژەی پێكردووە، كێشەكە بەزۆری لە ئەندرۆیدا رودەدات، بەڵام Ios تاینەكردووەتەوە. 

بە وتەی بەشداربووەكە، زانیاری لەو بارەیەوە بۆ پشتیوانی تەكنیكی ڤایبەر رەوانەكردووە و كێشەكە چارەسەر بووە كە ئەبدەیتی بەرنامەكەیان بۆ ناردووە، بەڵام رەنگە ئەوانەی بەرنامەكەیان ئەبدەیت نەكردووە، رووبەڕووی ئەو كێشەیەببن. 

     


PM:01:48:14/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 15983 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو