توێژینەوەیەك: ژنان لە رۆژێكدا چەند جار بیر لە سێكسكردن دەكەنەوە؟


وێستگە نیوز- 

هەموو دەزانین پیاوان زۆربەی كاتەكان بیر لە سێكسكردن دەكەنەوە، بەڵام ئەی ژنان لەو بارەیەوە چۆنن؟ ئایا ژنان بیر لە سێكسكردن دەكەنەوە؟ چەند جار بیری اێدەكەنەوە؟ رەنگە دەرەنجامەكان لەو بارەیەوە مایەی شۆكبن ! چونكە بەپێی توێژنەوەیەكی نوێ‌ ژنان بە هەمان شێوەی  پیاوان لە رۆژێكدا چەند جارێك بیر لە سێكس دەكەنەوە. 

دەرەنجامەكانی ئەوەش لە دووتوێی توێژنەوەیەكدایە كە توێژەران لەسەر سامپڵی 283 خوێندكار لە زانكۆكانی ئەمریكا ئەنجامیانداوە كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵاندایە و داوایان لێكراوە وەڵام ئەو پرسیارە بدەنەوە كە پەیوەندییان بە ژمارەی ئەو جارانەوە هەیە تێیدا بەدرێژایی هەفتە بیر لە نانخواردن، خەوتن، سێكس كردن دەكەنەوە. 

دواتر داوا لەو خوێندكارانە كراوە كە سەبارەت بەو جارانەی تێیدا بیر لە سێكس كردن دەكەنەوە، تێبینی خۆیان بنوسن.

دەرەنجامەكان مایەی بایەخ بوون، پیاوان لە رۆژێكدا 34 جار بیر لە سێكس دەكەنەوە، بەراورد بە ژنان كە تەنیا 18 جار بووە، بەو واتایەی كە تائێستاش پیاوان لەو رووەوە زاڵترن. 

لە توێژینەوەیەكی تردا ئاشكرا كراوە كە عەقڵی ژن لەكاتی سێكسكردندا بۆ كوێ‌ دەچێت، بەپێی ئەو توێژینەوەیە، زۆربەی ژنان بە تایبەت كەسێتییە بەناوبانگەكان، بیر لە دیمەنەكانی دڵداری، یان سیناریۆ رۆمانسییەكان دەكەنەوە لەكاتی سێكسكردندا. 
     


PM:02:25:14/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 20265 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت