17 زانیاریی نه‌بیستراو له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی
وێستگه نیوزـ
هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نییه خۆشه‌ویستیی تێدا نه‌كرێت كه پیاده‌كردنی ساده‌تررین و له هه‌مانكاتشیدا ئاڵۆزترین خواستی مافی مرۆڤه، ده‌شوترێت خۆشه‌ویستی یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه پیاو یه‌كه‌مجار بیری لێده‌كاته‌وه كاتێك به‌دوای هاوسه‌رێكی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێت.
به‌پێی توێژینه‌وه زانستییه‌كان، چه‌ندین راستی سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی هه‌ن كه زۆرێك له پیاوان پشتگوێ‌یان خستووه، هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌م راستییانه بخوێننه‌وه ره‌نگه هه‌ندێكیانی هه‌ر نه‌بیستبێت:
1- به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی زیاتر سه‌رنج بۆ ده‌موچاوێكی جوان راده‌كێشرێت وه‌ك له جه‌سته‌یه‌كی جوان.
2- ئه‌گه‌ر كوڕێك كچێكی خۆش‌ویست، ئه‌وا تێكڕای لێدانی دڵی یه‌كسان ده‌بێت له‌گه‌ڵ لێدانی دڵی كچه‌كه، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر وایه.
3- باوه‌ش و له‌ئامێزگرتنی یه‌كتر هه‌مان كاریگه‌ریی ده‌رمانی ئازار شكێنی هه‌یه.
4- بۆیه‌كه‌مجار هێمای دڵ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی له ساڵی 1250 به‌كارهێنرا، پێش ئه‌و واده‌یه‌ش گه‌ڵای دار هێما بوو بۆ خۆشه‌ویستی.
5- كه‌وتنه داوی خۆشه‌ویستی رێژەی ته‌نیایی و کەسانی تەنیا كه‌مده‌كاته‌وه.
6- ئه‌گه‌ر كه‌وتیته داوی خۆشه‌ویستی، دڵنیا به دووان له هاوڕێ نزیكه‌كانت له ده‌ست ده‌ده‌یت.
7- له رووی بایۆكیمیاییه‌وه، هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان كه‌وتنه ناو خۆشه‌ویستی و نه‌خۆشیی وه‌سواسی و دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵی نییه.
8- جۆرێك له فۆبیا و ترس هه‌یه پێی ده‌وترێت (فیلۆفۆبیا – ترسی خۆشه‌ویستی) واته ترس له كه‌وتنه‌ناو خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی سۆزدارییه‌وه.
9- به‌پێی یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كان ته‌نها 2%ی عاشقه‌كان له‌كاتی بازاڕكردندا یه‌كتریان ناسیووه و كه‌وتوونه‌ته خۆشه‌ویستییه‌وه.
10- جوتیارێكی ئه‌رجه‌نتینی چه‌ندین ساڵ پارچه زه‌وییه‌كی له شێوه‌ی گیتاردا كرده گوڵ و گوڵزار، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هاوسه‌ره كۆچكردووه‌كه‌ی.
11- ناوه‌ڕۆكی كتێبێك ئاشكرایكردووه، چەمکی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگریی له‌سه‌ر بنه‌ما كۆنه خێڵه‌كی و خێزانییه‌وه گۆڕدرا بۆ پرۆسه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وەش له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا روویدا.
12- به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن، زیندانییه له ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا-ی ئه‌مریكا ساڵی 2004 له زیندانه‌كه‌ی هه‌ڵات تا رۆژی ڤالانتایین له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌سه‌ر به‌رێت.
13- یۆنانییه كۆنه‌كان به هه‌ڵدانی سێوێك گوزارشتیان له خۆشویستیی خۆیان بۆ عاشقه‌كانیان ده‌كرد.
14- به‌پیی راپۆرتێكی ده‌یلی مه‌یڵ، ته‌نها 23%ی ئه‌وانه‌ی له‌رێی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه یه‌كیان ناسیووه، په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به هاوسه‌رگیری ته‌واو بووه.
15- رۆژانه له جیهاندا نزیكه‌ی سێ ملیۆن ژوان بۆ یه‌كه‌مجار له‌نێوان كچ و كوڕ روو ده‌دات، واته ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی یه‌كه‌مجار یه‌كتر ده‌بینن.
16- هه‌میشه كوڕ ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ كچان، ئه‌مه‌ش شتێكی باوه له جیهاندا.
17- ئیرۆتۆمانیا- Erotomania ، تێكچوونێكی ده‌رونییه و ئه‌و كه‌سه‌ی توشی ده‌بێت وای داناوه لای خۆی كه خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ناودار و به‌ناوبانگدا ده‌كات و وا ده‌زانێت په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه.
PM:10:11:14/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 13476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت