بۆچی رهنگی زۆربەی هێماكانی هاتوچۆ سوورە؟
وێستگه نیوزـ
رەنگە زۆرمان ئەو پرسیارە بەخەیاڵماندا هاتبێت و زۆریش هەبن بەلایانەوە گرنگ نەبێت، بەڵام ئاخۆ دەبێ هۆكار چی بێت رەنگی زۆربەی هەرە زۆری هێماكانی هاتوچۆ، سوورە.
نەك هەر ترافیك لایتەكان كە رەنگی سوور و سەوز و زەردیان بۆ بەكارهاتووە، بەڵكو سهرجهم هێماکانی لادانی كاتی، خلیسكان، پێچ، هەڵكەندن،....هتد، رەنگی سووریان تێدا بەكارهاتووە، هۆكارەكەشی بۆ ئەمانە دەگەڕێتەوە:
یەكەم: زانایانی فیزیا دەڵێن، رەنگی سوور رەنگێكی بەهێزە و دوكەڵ و تەمومژ كاری تێ ناكات و لە كەشوهەوا و دۆخی نالەباریشدا، لە دوورەوە دەتوانرێ ببینرێت.
دووەم: زانایانی بیۆلۆجیا ئاماژە بەوە دەكەن، كە رەنگی سوور، رەنگێكی هۆشیاركردنەوەیه، چونكە زیندوویەتی و زەقیی زۆری تێدایە.
سێیەم: رەنگی سوور بەرەنگی مەترسیداریش دادەنرێت، چونكە هەریەك لە ئاگر و خوێن سوورن، بۆیە دانانی ئەم رەنگە هۆشداریدانە بە شۆفێرەكان لەكاتی بینینی هێما سوورەكان، بزانن مەترسی هەیە و پێویستە وریا بن.
سهرچاوه: لاپهڕهی بهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆی گهرمیان
PM:11:48:14/01/2017
ئهم بابهته 5420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت