كاریگه‌رترین وێنه‌ی 2017
وێستگه نیوزـ
ئه‌و شه‌پۆله سه‌رما و سۆڵه‌یه‌ی له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه ناوچه‌كانی ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه، بووه‌ته‌هۆی ره‌قبوونه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س به‌تایبه‌ت بێلانه و به‌ساڵاچووه‌كان.
شه‌پۆله سه‌رماكه وایكردووه كه ره‌شه‌بای جه‌مسه‌ره‌كان له ناوچه‌ی ئه‌سكه‌نده‌نافیاوه به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا په‌ل بكێشێت كه بووه‌هۆی چه‌ندین روداوی هاتوچۆ و وایكرد چه‌ندین خوێندنگا ده‌رگاكانیان دابخه‌ن.
په‌نابه‌رانیش بێیه‌ش نه‌بوون له زیانی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه، ئه‌وه بوو گوندنشینه‌كانی بولگاریا ته‌رمی دوو په‌نابه‌ری عیراقییان له دارستانه‌كانی نزیك توركیا دۆزییه‌وه كه له سه‌رما ره‌قببونه‌وه، له باكوری یۆنانیش كه ده‌كه‌وێته نزیك توركیا، په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌فغانی له سه‌رمادا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌م وێنه‌یه‌ش كه‌تائێستا به كاریگه‌رترین وێنه‌ی سه‌ره‌تای 2017 داده‌نرێت، وێنه‌ی رێوییه‌كه كه بووه‌ته پارچه سه‌هۆڵێك، ئه‌وه‌ش دوای كه‌وتنه‌ناو ئاوی ده‌ریای دانوب له ئه‌ڵمانیا، رێوییه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی ئه‌ڵمانییه‌وه ده‌رهێنراوه كه ته‌واو به‌ستویه‌تی و چوارده‌وری بووه‌ته سه‌هۆڵبه‌ندان.
AM:10:34:15/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت