بانكی ناوەندی ئەم بڕە دۆلارەی خستەبازاڕەوە
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عیراق بڕی 148 ملیۆن و 624 هەزار و 920 دۆلاری فرۆشت
وێستگە نیوز-
بانكی ناوەندی، بڕی 148 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەوەش بەراورد بە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو كە 150 ملیۆن دۆلار بوو، هەندێك دابەزینی بەخۆوەبینی.
بانكی ناوەندی عیراق لە
بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە بڕی 148 ملیۆن و 624 هەزار و 920 دۆلاری بە نرخی 1190 دینار بۆ دۆلارێك فرۆشتووە، لەپرۆسەی فرۆشتنەكەشدا 34 بانك و 17 كۆمپانیای حەواڵەی دارایی بەشدارییان كردووە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە بڕی فرۆشتنی دۆلار بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵەی دارایی گەیشتووەتە 117 ملیۆن و 384 هەزار و 920 دۆلار، 31 ملیۆن و 240 هەزار دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە.
بانكی ناوەندی لە بەیاننامەكەیدا جەختی لەسەر بەردەوامبوون لەسەر فرۆشتن و كڕینی دۆلار بە بەهای 1190 دینار كردەوە، بەهای فرۆشتنی دۆلاریشی بۆ كۆمپانیاكانی حەواڵەی دارایی بە 1190 دینار بۆ دۆلارێك دیاریكرد كە عمولەی 24 دینار بۆ هەر دۆلارێكی لەگەڵدا بووە.
هەروەها فرۆشتنیش بەشێوەی كاش بە بەهای 1190 دینار بووە بۆ دۆلارێك، كە 24 دینار بۆ هەر دۆلارێك عمولەی بانكی ناوەندی لەگەڵدابووە.
بەپێی ئامارێك، لە سەرەتای ساڵی 2017 تا ئەمڕۆ 2017/1/15 بانكی ناوەندی عیراق 1 ملیار و 595 ملیۆن و 249 هەزار و 132 دۆلاری لە فرۆشتنی ئاشكرای دراوە بیانییەكاندا فرۆشتووە.
لەم ماوەیەی دواییدا بانكی ناوەندی عیراقی، رێنمایی بۆ بانكە مۆڵەتپێدراوەكان و كۆمپانیاكانی حەواڵەی دارایی و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراوە بیانییەكان دەركرد كە دەبێت بڕی فرۆشتنی دراوی بیانی و دۆلاری ئەمریكایی بۆ ئەو كەسانە كەمبكەنەوە كە دەیانەوێت سەفەری دەرەوەی وڵات بكەن.
بانكی ناوەندی بڕی فرۆشتنی بۆ ئەو لایەنەنانە بە 3 هەزار دۆلار لە بری 5 هەزار دۆلار بۆ هەر هاوڵاتییەك دیاریی كرد كە دەیەوێت سەفەری دەرەوەی وڵات بكات و دراوی دۆلار بۆ خەرجییەكانی لە دەرەوەی وڵات دابین بكات.
ماوەیەكە بەهای دۆلار لەبەرانبەر دیناری عیراقی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، ئەمڕۆش بەهای 100 دۆلار لەبەرانبەر دیناری عیراقی لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا لە شاری سلێمانی، بە 130 هەزار 500 دینار بوو.
PM:03:05:15/01/2017
ئهم بابهته 1650
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت