له رۆژی هاوسه‌رگیری فه‌ریده‌و جونه‌یددا ئه‌م رووداوانه روو ده‌دەن
وێستگه نیوز ـ
زنجیره درامای "لێمببوره" كه یه‌كێكه له‌و زنجیره توركیانه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به دۆبلاژی كوردی له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردماكس په‌خش ده‌كرێت، زۆرترین بینه‌ری له خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و رووداوه‌كانیش یه‌ك به‌دوای یه‌كدا دێن.
به‌پێی سیناریۆی دراماكه دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو رووداوه‌كان ئاشكراده‌بن فه‌ریده و جونه‌ید ده‌گه‌نه ئه‌و بڕیاره‌ی كه خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان درێژه پێبده‌ن و هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ی كه ده‌چنه سه‌ر مێزی هاوسه‌رگیری كه‌مالی برای جونه‌ید به رووداوێك بریندارده‌بێت، دواتر هه‌ر به‌هۆی رووداوێكه‌وه باوكی به‌هار ده‌كه‌وێته نه‌خۆشخانه.
ئه‌و كاته‌شی كه فه‌ریده و جونه‌ید ده‌یانه‌وێت هاوسه‌ر گیری بكه‌ن فه‌ریده به‌هۆی قسه‌كانی ئه‌یلوله‌وه دودڵ ده‌بێـت له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جونه‌ید بكات، پاشان په‌شیمان ده‌بێته‌وه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كات.
PM:04:30:15/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 9405
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت