به‌خته‌وه‌رترین پیاوی 2017
وێستگه نیوزـ
بازرگانێكی به‌رازیلی زیاترله سێ ملیۆن دۆلاری بۆ سامانه‌كه‌ی زیادكرد و به‌خت یاوه‌ری بوو.
پیدرۆ بارتیلی، سه‌رۆكی كۆمپانیای "فولكابراس ئه‌زالیا" بۆ دروستكردنی پێڵاو له یارییه‌كی رۆڵیت به 35 هه‌زار دۆلار به‌شداریی كرد كه له هۆتێل كۆنراد له كه‌ناره‌كانی ئۆرگوای به‌ڕێوه‌چووه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، بارتیلی به هێمن وه‌ستاوه و متمانه‌ی به‌و بڕیاره‌یه كه داویه‌تی، له‌پڕ خه‌ڵكه‌كه‌ی چوارده‌وری كه‌وتنه چه‌پڵه و خۆشی ده‌ربڕین و هه‌ڵبه‌زودابه‌ز، چه‌كه له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون كه بارتیلی به‌و 35 هه‌زار دۆلاره، سێ ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار بباته‌وه.
ساڵی 1971 باوكی بارتیلی له‌گه‌ڵ براكه‌یدا كارگه‌ی دروستكردنی نه‌عل و پێڵاویان دامه‌زراندن و ئێستا بووه‌ته سێیه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ناوخۆیی بۆ دروستكردنی پێلاو له ئه‌مریكای لاتین.
له ساڵی 2014، ناو بارتیلی چووه لیستی گۆڤاری فۆربس بۆ ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سانی جیهان.
PM:04:39:15/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3074
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت