به‌ڤیدیۆ... گریانی مامۆستایانی ناڕازی
وێستگه نیوز –
به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی دوای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان ده‌ستیان كرد به گریان و یه‌كێك له مامۆستاكان به‌ده‌م گریانه‌وه ده‌یوت "خوایه‌گیان قبوڵی نه‌كه‌ی".
ئه‌مشه‌و ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند كه دوای 100 رۆژ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه تا ماوه‌یه‌ك چالاكییه‌كانیان راده‌گرن، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن چاودێریكردنی به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان ده‌ست ده‌كه‌ن به گریان.
یه‌كێك له مامۆستاكانیش كه واده‌رده‌كه‌وێت له مامۆستاكانی هاوڕێی دڵگه‌رمتر بێت، به‌ده‌م گریانه‌وه ده‌ڵێت: "خوایه‌گیان قبوڵی نه‌كه‌ی".
PM:09:04:15/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 18468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت