"برایه‌ك خوشكه‌كه‌ی خۆی كوشت"
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی كۆیه رایگه‌یاند كه له ناحیه‌ی ئاشتی برایه‌ك به‌هه‌ڵه خوشكێكی خۆی كوشت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، عه‌قید شۆڕش كاكه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی كۆیه رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2017/1/15 كاتژمێر 3ی عه‌سر، له ناحیه‌ی ئاشتی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به‌بوونی رووداوێكی كوشتن".
عه‌قید شۆڕش كاكه وتی: "دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت كه كچێك به‌ناوی (ئ. ح. ع.) ته‌مه‌ن (13) ساڵ، كوژراوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی كۆیه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌و كچه به‌ده‌ستی براكه‌ی كوژراوه و دواتر پۆلیس ده‌ستگیری كرد".
وتیشی: "له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌پێ ووته‌ی براكه‌ی ده‌ڵێت گوله‌ی له‌ده‌ست ده‌رچووه به‌هه‌ڵه به خوشكه‌كه‌ی كه‌وتووه".
عه‌قید شۆڕش كاكه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌لایه‌ن پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه كرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".
PM:10:34:15/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 7013
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت