ده‌ست به دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی 2016ی جوتیاران و به‌شی هه‌رێمی كوردستانیشی لێ ده‌درێت.
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران خرایه سه‌ر ژماره بانكی وه‌زاره‌تی بازرگانی، له ئێستادا ده‌ست به‌خه‌رجكردنی پاره‌كه كراوه.
وتیشی: "ئه‌و سایلۆیانه‌ی كه به‌ڵگه پێویستییه‌كانی خۆیان بۆ خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی 2014 و 2015 داوه‌ته وه‌زاره‌تی بازرگانی و دیوانی چاودێری دارایش وردبینی تیادا ئه‌نجام داوه، نیوه‌ی پاره‌ی گه‌نمی 2016 یان بۆ خه‌رجكراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی 2016 دراوه به چه‌ند سایلۆیه‌ك، له ناوچه سوننه نشینه‌كان به تایبه‌ت له سه‌لاحه‌ددین و ئه‌نبار چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی 2016 خه‌رجكراوه و دراوه‌ته سایلۆكان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "وردبینی خه‌رجی پاره‌ی گه‌نمی 2014 و 2016 ی سایلۆكانی كوردستانیش له‌م هه‌فته‌یه ته‌واو ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كان بنێرن و چاوه‌ڕوانی جوتیاران كۆتایی بێت".
وتیشی: "به‌شی هه‌رێمی كوردستان له پاره‌ی گه‌نمی 2016 زیاتر له 460 ملیار دیناره، به‌ڵام نیوه‌ی پاره‌كه خه‌رج ده‌كرێت".
AM:10:17:16/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3847
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت