توركیا: عیراقییەكان زۆرترین زەوی و خانوبەرەیان كڕیوە

‌عیراقییەكان لە ساڵی 2016دا زۆرترین زەوی و خانوبەرەیان لە توركیادا كڕیوە

وێستگە نیوز- 

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی تاپۆ و روپێوی زەوییەكانى سەر بە وەزارەتی ژینگە و پلانی تەلارسازی توركیاوە بڵاوكراوەتەوە، عیراقییەكان لەنێوان بیانییەكاندا لە ساڵی 2016، لە لیستی یەكەمی كڕیارەكانی خانوبەرە ناوییان هاتووە لە توركیا،.    
 
بەپێی زانیارییەكان كە لەلایەن ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیاوە بڵاوكراوەتەوە: "21 هەزار و 178 بیانی، 19 هەزار و 91 یەكی نیشتەجێبوون و دوو هەزار و 913 پارچە زەویان لە ساڵی رابردوودا كڕیوە.   

لەو چوارچێوەیەدا، عیراقییەكان لە لیستی سەرەوەی ئەو بیانیانەن كە بونەتە خاوەن زەوی و یەكەكانی نیشتەجێبوون لە توركیا لە ساڵی 2016 و 3 هەزار و 459 یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیوە، لە پلەی دووەمدا سعودییەكان ناویان هاتووە و هەزار و 642 یەكەی نیشتەجێبونیان كڕیوە، لە پلەی سێیەمدا كوەیتییەكانن بە هەزار و 640 یەكەی نیشتەجێبوون، ئەفغانییەكانیش لە پلەی چوارەمدان كە بونەتە خاوەنی هەزار و 518 یەكەی نیشتەجێبوون، پاشان بەریتانییەكان بە كڕینی هەزار و 298 یەكەی نیشتەجێبوون ناویان هاتووە.  

ئیستەنبوڵ بەو پێیەی ناوچەیەكە زۆرترین بیانی لە ساڵی 2016دا بەلای خۆیدا راكێشاوە، تێیدا 6 هەزار و 411 خانوبەرەی تێیدا فرۆشراوە، لە پلەی دووەمدا ئەنتالیا هاتووە كە  4 هەزار و 971 یەكەی نیشتەجێبوونی تێدا فرۆشراوە، لە پلەی سێیەمدا بۆرسایە و هەزار و 344 یەكەی نیشتەجێبوونی تێیدا فرۆشراوە، لە پلەی چوارمدا ئەدەنەیە و هەزار و 278 یەكەی نیشتەجێبوونی فرۆشتووە، ئورفەش لە پلەی پێنجەمدایە و تێیدا هەزار و 311 یەكەی نیشتەجێبوونی تێیدا فرۆشراوە وەك لە زانیارییەكانی بەرێوەبەرایەتی تاپۆ و روپێوی زەوییەكانی سەر بە وەزارەتی ژینگە و پلانی تەلارسازی توركیاوە، ئاماژەی پێكراوە. 






PM:06:30:16/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2042 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت