بەوێنە و ڤیدیۆ: ژوانێكی رۆمانسی كارەساتی لێكەوتەوە


وێستگە نیوز- 

كچێكی فەرەنسی بڕیاریدا چەند ساتێكی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەكەی بەسەرببات، بۆیە بەرەو شوێنێك كە بەسەر دەریادا دەڕوانێت رۆیشتن. 

بەڵام بەشێوازێكی جیا ئەو ساتە رۆمانسیە كارەساتی لێكەوتەوە، وەك پێگەی "دەیلی مەیل" ئاماژەی پێكردووە. 
             




كچەكە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەردەكەوێت كە لەلایەن لاوەكەوە گیراوە كە دەستی خۆشەویستەكەی گرتووە لە لێوار تاوێرێكی بەرز كە بەسەر دەریادا دەڕوانێت لە ساتێكی رۆمانسی، پاشان ئاوڕدەداتەوە بەلای ئەودا و پێدەكەنێت. 


لاوەكە بڕیاریدا چێژ لەو ساتە رۆمانسیە وەربگرێت، بۆیە بەشێوازی خۆی "كەوتیتە داوی خۆەویشتیمەوە"ی باس دەكرد و لەناكاو پاڵ بە كچەكەوە دەنێت و دە یخاتە خوارەوە. 

كچەكە دەكەوێتە شوێنێك كە هەموو تاوێرە بەردە و لەجێگەی خۆیدا جوڵەی نامێنێت و هاوار دەكات و دەگری، خۆشەویستەكەشی بەردەوام دەبێت لە وێنەگرتن و لە دوایین گرتەی ڤیدیۆییشدا پەنجەیەكی وەك نیشانەی رازیبوون و سەركەوتن بەرزدەكاتەوە. 


زۆرێك لە بینەران پێیانوایە، گرتە ڤیدیۆییەكە دروستكراوە و ئەوەی روودەدات فێڵە، بەڵام وردەكاریی رووداوەكە تائێستا نەزانراوە. 











PM:08:06:16/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 5864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت