10 به‌هێزترین هێزی بژارده و تایبه‌ت له جیهاندا
وێستگه نیوزـ
كه‌ناڵی American Eye له پێگه‌ی یوتیبو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه به‌هێزترین هێزی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌خاته‌ڕوو.
به‌پێی كه‌ناڵه‌كه هێزێكی تایبه‌تی روسیا كه به "سپیتسناز" یان "گروپی ئه‌لفا" ناسراوه له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و 10 هێزه تایبه‌ته به‌هێزه‌ی جیهاندایه.
ئه‌و هێزه تایبه‌ته‌ی روسیا له ساڵانی 1970 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران پێكهێنراوه و به یه‌كێك له دڕنده‌ترین یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی جیهان داده‌نرێت كه ئه‌نجامدانی هیچ ئه‌ركێك به سه‌خت نازانێت.
هێزی ئه‌لفا-ی روسیا مه‌شق و راهێنانی توند و چڕ‌وپڕیان پێده‌كرێت و كه‌سانێك تیایدا ئه‌ندامن كه به‌رگه‌ی ده‌گرن كه به‌هێز بن.
له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا هێزی ئاسمانیی تیبه‌تی به‌ریتانیا له پله‌ی دووه‌م و تیمه‌كانی هێزی ده‌ریایی و وشكانی و ئاسمانیی ئه‌مریكا له پله‌ی سێیه‌م و هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیا له پله‌ی چواره‌م و هێزی په‌ڕه‌شوتوانی هندستان له پله‌ی پێنجه‌م هاتوون.
له پله‌ی شه‌شه‌میشدا هێزی ماتكال-ی تایبه‌تی ئیسرایل هاتووه و پله‌ی حه‌وته‌میش به‌ر هێزی تایبه‌تی پیاده‌ی ئه‌مریكا كه‌وتووه كه به "كڵاو سه‌وزه‌كان" ناسراون، پله‌ی هه‌شته‌میش بۆ گروپی هێزی ئه‌منیی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای فه‌ره‌نسا و هێزی تایبه‌تی تایوانیش له په‌لی نۆیه‌م و هێزی تایبه‌تی دانیماركیش له پله‌ی ده‌یه‌مدا هاتووه.
PM:08:33:16/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3347
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت