لیندسی لۆهان بووەتە مسوڵمان ؟


وێستگە نیوز- 

لە كۆتایی هەفتەی رابردوو، لیندسی لۆهان چەندان ملیۆن هەواداری خۆی توشی شۆك كرد كاتێك هەموو وێنەكانی خۆی لەسەر ئینیستاگرام و تویتەر سڕییەوە. 

ئەو ئەستێرە شۆخەی ئەمریكا لە سەرەتای ئەژمارە نوێیەكەی لەسەر ئینیستاگرام گوزارشتی "السلام علیكم"ی نوسیبوو، ئەوەشی چەندان پڕوپاگەندە و پێشبینی لەبارەی بوونی لۆهان (تەمەن 30 ساڵ)  بە مسوڵمانی بەدوای خۆیدا هێنا.   

لەپاش سڕینەوەی هەموو وێنەكانی لەسەر ئینیستاگرام و تویتەر، ئەو ئەستێرە ئەمریكاییە، بە هەمان شێوە وێنەكانی لەسەر ئەكاوتنی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "فەیسبوك" سڕییەوە. 

لەگەڵ ئەوەی لیندسی لۆهان ئەو پڕوپاگەندانەی رەتنەكردووەتەوە و تەئكیدیشی لەسەر نەكردوونەتەوە، هەوادرە مسوڵمانەكانی لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان و لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، دەستییان كرد بە ناردنی پیرۆزبایی لەو ئەستێرە شۆخە. 

لە ساڵی 2015، لۆهان دەستی كرد بە خوێندنەوەی قورئان، پاشان لە كۆتایی ساڵی رابردوو كۆمپانیایەكی بۆ بەرهەمهێنان لە شاری دوبەی دامەزراند، پێشتریش لەبەردەم نوێنەرانی ئەنجومەنی ئیسلامی بەریتانیا بە حوكمی نیشتەجێبوونی لەو وڵاتە، رایگەیاندبوو كە لەئێستادا لە "ماوەیەكی نوێدایە". 

  
   


PM:09:13:16/01/2017


















ئه‌م بابه‌ته 13587 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو