كچێك لەپێناو خۆشەویستەكەیدا تاوانێكی سامناكی ئەنجامدا

‌پۆلیسی ئەڵمانی

وێستگە نیوز- 

ژنێكی ئەڵمانی كە تۆمەتی رفاندن و دەستدرێژی و كوشتنی كچە خوێندكارێكی چینی رووبەڕووكرابووەوە، لەبەردەم دادگادا دانی نا بە تاوانەكانی. 

بەپێی میدیاكان، ئەمڕۆ دوو شەممە ئەو تۆمەتبارە لەبەردەم دادگای شاری دیساو، ئەو نامەیەی بە دەنگی بەرز خوێندووەتەوە كە تێیدا دەڵێت، هاوڕێكەی ناچاری كردووە بە شێوەیەكی "نەخوازراو سێكسی لەگەڵ بكات". 

ئەو ژنە كە تەمەنی 21 ساڵە دەڵێت، بەردەوام لەلایەن هاوڕێكەیەوە دووچاری لێدان و هەڕەشە و سوكایەتی بووەتەوە. 

هەروەها رایگەیاندوووە: "كچە خوێنكارێكی ئەندازیاری تەلارسازی (25 ساڵ)ی لە مانگی ئایاری رابردوو لەسەر داوای هاوڕێكەی بردووەتە خانوویەكی چۆڵ". 

داواكاری گشتی دەڵێت: "قوربانییەكە بۆ ماوەی كاتژمێرێك رووبەڕووی لێدان و دەستدرێژی سێكسی بووەتەوە دواتر هەڵدراوەتە خوارەوە بەهۆی برینە سەختەكانییەوە گیانی لەدەستداوە". 

 


PM:09:44:16/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 3060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو