داعش شاری دیرئهلزور دهكات به دوو كهرتهوه
وێستگه نیوزـ
رێکخراوی داعش لە ناوەندی شاری دیرئهلزور لە سوریا پێشڕەویی كردووه و گەمارۆی ناوەندی شارەکەی داوە و ھەوڵی دەستبەسەرگرتنی فڕۆکەخانەی ئهو شاره دەدات.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵ لە دیرئهلزور رایگهیاندووه كه دوێنێ شەو داعش ھێرشێکی توندی بۆ سەر ناوەندی شارەکە دەستپێکرد و ناوچەکانی حەرەباش، روسافا، ئەلبوناسر، جیرایە، مەیسالون، مەقەبەس و نیشانی کۆنترۆڵ کردووهتهوه.
بەم پێیەش لایەکی ناوەندی شارەکە لەژێر کۆنترۆڵی داعش و لایەکی دیکەش لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی رژییمی سوریادایە و بهو پێشڕهوییهش داعش دیرئهلزوری بۆ دوو كهرت دابهش كردووه.
بێجگە لە ناوەندی شاری دیرئهلزور ، زۆربەی ناوچەکانی ئەو شارە لە ساڵی 2014ەوە لە ژێر کۆنترۆڵی داعش دایە کە نزیکەی 100 ھەزار ھاوڵاتی لێ دەژی و خاوەن کێلگەیەکی زۆری نەوتە، شارەکەش شوێنێکی ستراتێژییە کە رۆژئاوای سوریا بە عیراق دەبەستێتەوە.
PM:10:35:16/01/2017
ئهم بابهته 1345
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت