دايكێك دوای سوتاندنی كچەكەی بە زیندوویی حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

‌دايكێك كچەكەی خۆی سوتاند بەوهۆیەی بەبێ‌ رەزامەندی ئەو شوی كردبوو

وێستگە نیوز- 

داواكاری گشتی لە خۆرهەڵاتی پاكستان رایگەیاند، دادگا بڕياریدا ژنێك لەسێدارە بدرێت كە كچەكەی خۆی سوتاندبوو بەو هۆیەی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێك كردبوو كە خۆی هەڵیبژاردبوو. 
  
دادوەر چۆردی ئەلیاس لە لاهور، بارفین بیبی بە تۆمەتی سوتاندنی زینات رەفیق تۆمەتبار كرد، پاش ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی رابردوو شوی بە حەسەن خان كردبوو. 

ساڵانە هەزاران ژن لە پاكستان لەلایەن خزم و كەسوكارەكانیانەوە بە بیانووی شەرەفپارێزی دەكوژرێن. 

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دادگا حوكمی زیندانی تاهەتایی بەسەر ئەنیس رەفیقدا سەپاند كە پارمەتی دایكی دابوو لە كوشتنی خوشكە تەمەن (18 ساڵانەكەی). 

یەكێك لە شایەتحالًەكانی پارێًزەری بەرگریش رایگەیاند، كوڕەكە هیچ رۆڵێكی لە كوشتنی خوشكەكەیدا نەبووە و بە هەڵە تۆمەتبار كراوە. 
   
بە وتەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش، بیبی زیناتی لەسەر ئەو بەڵێنە گەڕاندبووەوە بۆ ماڵەوە تا لە پاش چەند رۆژێك بە فەرمی زەماوەندی هاوسەرگیریی بۆ ساز بكات، بەڵام بە زیندوویی سوتاندبووى. 

 


PM:11:47:16/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 3551 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو