هێرشکەرەکەی شه‌وی سه‌ری ساڵی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركرا


وێستگه‌ نیوزـ

ئەو چه‌كداره‌ی لە شەوی سەری ساڵدا هەڵیکوتایە سەر یانەی شەوانەی رەینا لە ناوچەی ئۆرتاکۆی لە ئه‌سته‌نبوڵ، بە زیندویی دەستگیر کرا. 

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تیمەکانی دژە تیرۆری سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ شوێنی هێرشكه‌ره‌كه‌ی یانەی شەوانەی رەینا-یان دەستنیشان کرد کە لە ناوچەی ئەسەنیورت-ی ئه‌و شاره‌ خۆی حەشاردابوو.

ئۆپەراسیۆنه‌كه‌ بۆسه‌ر ئه‌و هێرشبه‌ره‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری و شه‌وی دووشه‌ممه‌ 16ی كانونی دووه‌می 2017 بۆسەر ناونیشانەکە ئەنجامدراو و تیایدا گومانلێکراو عەبدولقادر مەشاریپۆڤ و پیاوێکی قرغیزستان و سێ ئافرەت دەستگیر کران.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ گومانلێکراوان دوای دەستگیرکردنیان بۆ بەڕیوبەرایەتی ئاسایشی ئه‌سته‌نبوڵ بران.

لە شەوی سەری ساڵی 2017دا 700 كەس لە هۆڵی یانه‌ی شه‌وانه‌ی رەینا، لە ناوچەی ئۆرتاكۆی گەشتیاری لە شاری ئیستەنبوڵ ئاهەنگیان دەگێڕا، كاتێك لەناكاو چەكدارێك كە دەگوترا‌ جلی بابا نوئێلی لەبەردا بووە، خۆی بە یانەكەدا كرد و دەستڕێژی گوللەی لە ئاهەنگگێڕان كرد و بەهۆیەوە 39 کەس کوژران و 69 کەسی دیکەش بریندار بوون.


AM:09:04:17/01/2017






ئه‌م بابه‌ته 1752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت