چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی د.وشیار ئیسماعیل بڵاوده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی د.وشیار ئیسماعیل، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه كه 10 خوله‌ك پێش كوژرانی گیراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه نیوز، دیار ئیسماعیل، برای د.وشیار ئیسماعیل ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه دوێنێ دووشه‌ممه 16ی كانونی دووه‌می 2017، مۆبایله‌كه‌ی د. وشیاریان لای لایه‌نی په‌یوه‌ندیار وه‌رگرتووه‌ته‌وه و ئه‌و وێنانه‌ی تێدا بووه كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراونه‌ته‌وه.
براكه‌ی د. وشیار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وێنه‌كان كاتژمێر 10:28 خوله‌كی ئه‌و شه‌وه به‌ده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی گیراوه كه تیایدا "شه‌هید" كراوه و كاتی وێنه‌كه‌ش 10 خوله‌ك پێش له رووداوه‌كه بووه و تیایدا د. وشیار یاری لەگەڵ منداڵەکانی دەکات.
لاپه‌ڕه‌ی د. وشیار نوسیویه‌تی: "10 دە خولەك بەر لە تیرۆركردنی شەهیدی خۆشەویست یاری كردنی كۆتا جاری لەگەل جەرگەكانی كاك ئەحمەدی 4 سال و مریەمی 1 سالە. خوایە گیان حەقی ئەو منداڵانە بكەیتەوە یارەب و مامۆستای خۆشەویست بە بەهەشتی پان و بەرین شاد بكەیت وێنەكە لە 22-11-2016 كاتژمێر 10:28 خولەك گیراوە، 56 رۆژ بەسەر هەشید كردنی دكتور وشیار اسماعیل تێ دەپەرێت."
شەوی سێشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2016، لە گەڕەكی شادی شاری هەولێر، د. وشیار ئیسماعیل، مامۆستای ئایینی لە مزگەوتی عومەر بندیانی، لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە بانگكراوەتە دەرەوە، لەبەردەم ماڵەكەی تەقەی لێكراوە و بە سەختی برینداربووە، دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
AM:10:18:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 6515
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت