نهێنیی ئه‌و سێ كچه‌ی له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركران
وێستگه نیوزـ
له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ره‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له هه‌مان شوققه‌ی گومانلێكراوه‌كه‌دا سێ كچیشیان ده‌ستگیركرد كه به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌فریقان.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح، یه‌كێك له‌و سێ كچه به‌ناوی Tene Trare ته‌مه‌نی 26 ساڵه و خه‌ڵكی میسره، یه‌كێكی دیكه‌شیسان خه‌ڵكی سۆماڵ و سێیه‌میش خه‌ڵكی سینیگاله.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا وای بۆ ده‌چن كه هێرشبه‌ره‌كه ئه‌و سێ كچه‌ی بۆ چه‌واشه‌كردنی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و به نهێنی هێشتنه‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی به‌كارهێنابێ و پێدوایستی و كه‌لوپه‌ل و بازاڕكردنی به‌وان كردبێت.
له دره‌نگانێكی شه‌وی دووشه‌ممه 16ی كانونی دووه‌می 2017، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا عه‌بدولقادر ماشاربیۆف، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی یانه شه‌وانه‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی ئه‌سته‌نبوڵیان ده‌ستگیركرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ كچه‌دا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئه‌سته‌نبوڵ به‌مه‌ستی لێكۆڵینه‌وه گواسترانه‌وه.
هاوكات ڤاسیپ شاھین پارێزگاری ئیستانبوڵ رایگه‌یاند: " له‌و رۆژه‌وه‌ی هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه تا ئێستا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ كاری زۆر جددی سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ئه‌نجامداوه و، شه‌وی رابردوو له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شارۆچكه‌ی ئه‌سه‌نیورت ده‌ستگیركرا. "
ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ناوی عه‌بدولقادر ماشاریپۆڤ-ه. خه‌ڵكی ئۆزبەكستانه و له‌دایكبووی 1983ه. له ئه‌فغانستان مه‌شقی پێكراوه و چوار زمان ده‌زانێت، تیرۆریستێكه باش مه‌شقی پێكراوه".
پارێزگاری ئیستانبوڵ وتیشی: "وا ده‌رده‌كه‌وێت هێرشبه‌ره‌كه له مانگی كانوونی دووه‌می 2016دا هاتبێته وڵاته‌كه‌مانه‌وه. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار و 200 كاتژمێر تۆماری كامێراكانی چاودێری ته‌ماشاكراوه له‌گه‌ڵ تیمه تایبه‌ته‌كانماندا، دوو هه‌زار پۆلیسمان به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كرد".
AM:11:25:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 5227
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت