"ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا مووچه‌ى وه‌رگرتووه، له‌كوردستان لێى وه‌رده‌گیرێته‌وه"
وێستگه نیوز-
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی شه‌هیدانه یان زیندانی سیاسیان هه‌بووه له به‌غداش هه‌مان مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
به‌پێی زانیاریه‌كان له‌و ماوه‌یه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كه‌سێكی له‌م جۆره‌ی ئاشكر كردووه و داوا له به‌غدا كراوه بۆ پێدانی لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه‌ی شه‌هیدانه و زیندانی سیاسی وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی له لیسته‌كان بكرێت.
مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به (باس)ی راگه‌یاند هه‌ندێك كه‌سیان ئاشكرا كردووه كه مووچه‌یان له به‌غداو له هه‌رێمی كوردستانیش وه‌رگرتووه.
وتی" خه‌ڵك هه‌بووه له به‌غدا و له هه‌رێمی كوردستانیش مووچه‌ی شه‌هیدانه و زیندانی سیاسی وه‌رگرتووه هه‌یانه خۆیان هاتووه گوتویه‌تی 2 مووچه‌م هه‌یه له‌سه‌ر داوای خۆیان ئه‌وه‌ی ئێره‌یان بڕاوه و له به‌غدا وه‌ری ده‌گرن، به‌لاَم خه‌ڵكی تریش هه‌بووه به‌پێی به‌دواداچوونی ئێمه ئه‌وه‌ی لێ ئاشكرا كراوه و مووچه‌كه‌ی بڕاوه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دیارده‌ی 2 مووچه‌یی شه‌هیدان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌یه، گوتیشی: داوامان له‌به‌غدا كردووه لیستی مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌مان بۆ بنێرن كه له هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی شه‌هیدانه و زیندانی سیاسیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وردبینیان تێدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ش وه‌فدێكمان ناردووه بۆ به‌غدا.
مووچه‌ی مانگانه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له حكوومه‌تی عێراقی له نێوانی 600 هه‌زار دینار بۆ ملیۆنێك دیناره.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ئاشكراشیكرد رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته به‌ر كه 2 مووچه‌ی شه‌هیدانه‌یان هه‌بووه" ده‌بێت هه‌موو ئه‌و مووچانه بگێرنه‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان وه‌ریان گرتووه".
مه‌حمود حاجی ساڵح پاش ئه‌وه‌ی لیسته‌كانیان له‌به‌غداوه بۆ دێت رێكاره‌كانی خۆیان ده‌گرنه به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان نزیكەی 98 هه‌زار هەزار شەهید و ئەنفالكراو هەیە مووچه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن.
ئه‌و وه‌زیره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داتایه‌كی له‌باره‌ی ئاشكراكردنی دوو مووچه‌یی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند و وتی: به‌هۆی پێداچوونه‌وه به‌و كه‌سانه‌ی دوو مووچه‌یان هه‌بووه و یان به نایاسایی مووچه‌یان وه‌رگرتووه توانیومانه مانگانه 100 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت بگه‌ڕێنینه‌وه.
له كاتێكدا ئه‌و پێیوایه له سیسته‌می بایۆمه‌تری رێكخستنه‌وه‌یه‌كی باش بۆ كۆی مووچه‌خۆران ده‌كرێت و دوو مووچه‌یی ئاشكرا ده‌بێت، به‌لاَم جه‌خت ده‌كاته‌وه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌غدا و لێره‌ش مووچه‌ی شه‌هیدانه‌یان هه‌یه پێویستیان به لیسته‌كانی به‌غدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا مووچه و ئیمتیازاتی شه‌هیدانه‌ی به‌غدا له هه‌رێمی كوردستان زیاتره، به‌لاَم خه‌ڵكانێك چاویان له مووچه‌ی ئێره‌ش بووه، له‌مه‌ودوا رێگه به‌وكرا نادرێت و لێیان ده‌بردرێت.
PM:01:28:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 9586
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت