سێ ناوچه‌ی دیكه‌ له‌ موسڵ رزگار كرانه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق سێ ناوچه‌ی دیكه‌یان له‌ شاری موسڵ رزگاركرده‌وه‌ و مزگه‌وتێكی گه‌وره‌شیان له‌و شاره‌ كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.

سایتی روسیاتوده‌ی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ گه‌ڕه‌كێكی موسڵ به‌ناوی نه‌ینه‌وای خۆرهه‌ڵات و بازاڕی ئاژه‌ڵان و ناوچه‌ی باب شه‌مس له‌ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش پاككراونه‌ته‌وه‌ و ئاڵای عیراق له‌سه‌ر بنیاكانی هه‌ڵكراوه‌.

سایته‌كه‌ به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش و هه‌واڵگریی عیراق باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سه‌ربه‌ هێزی ئاسمانیی سوپای عیراق گورزێكی له‌ داعش له‌ ناوچه‌ی وادی عه‌كاب له‌ به‌ری راستی موسڵ وه‌شاندووه‌ و ئۆتۆمبیلێكی ئه‌و رێكخراوه‌ی تێكشاندووه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 16ی كانونی دووه‌می 2017، شانه‌ی جه‌نگیی عیراق رزگاركردنی مه‌زاری نه‌بی یونس و گه‌ڕه‌كی شورته‌-ی له‌ به‌ری چه‌پی موسڵ راگه‌یاند.

هاوكات وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عیراق ئاشكرایكرد كه‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان 90%ی ناوچه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵیان له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی قادمون یان نینوی‌ له‌ ده‌ستی رێكخراوی داعش رزگار كردووه‌ته‌وه‌.


PM:02:59:17/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت